8
ئیشایا و منداڵان وەک نیشانە و هێما 
 1 یەزدان پێی فەرمووم: «پارچە چەرمێکی گەورە بۆ خۆت ببە و بە پێنووسی قامیش لەسەری بنووسە: ”مەهێر شالال حاش بەز.* مەهێر شالال حاش بەز: واتە خێرا بۆ تاڵانکردن.“»  2 هەروەها دوو شایەتی سەرڕاست بۆ خۆم بکەم بە شایەت، ئوریای کاهین و زەکەریای کوڕی یەڤەرەخیا. 
 3 لە پێغەمبەرە ژن† مەبەست لە ژنەکەی خۆیەتی کە ئەویش پێغەمبەر بووە. نزیک بوومەوە و سکی بوو و کوڕێکی بوو. یەزدانیش پێی فەرمووم: «ناوی بنێ: مەهێر شالال حاش بەز،  4 چونکە بەر لەوەی منداڵەکە بزانێت بڵێت ”بابە“ و ”دایە،“ سامانی دیمەشق و دەستکەوتی سامیرە دەهێنرێتە بەردەم پاشای ئاشور.» 
 5 ئینجا یەزدان دووبارە قسەی لەگەڵمدا کردەوە و فەرمووی: 
 6 «لەبەر ئەوەی ئەم گەلە 
ئاوی هێمنی شیلۆوەحی‡ شیلۆوەح: هەمان ئاوی سیلوامە. بڕوانە نەحەمیا 3:15 و یۆحەنا 9:7. ڕەتکردەوە، 
دڵخۆش بوو بە ڕەچین و 
کوڕەکەی ڕەمەلیاهو، 
 7 لەبەر ئەوە پەروەردگار خەریکە 
ئاوی ڕووبارە§ واتە ڕووباری فورات. بەهێز و زۆرەکە بەسەریاندا هەڵدەستێنێت، 
مەبەست لە پاشای ئاشور و هەموو شکۆمەندییەکەیەتی. 
جا بەسەر هەموو جۆگەکانیدا سەردەکەوێت و 
بەسەر هەموو کەنارەکانیدا دەڕوات، 
 8 بەناو یەهودا ڕەت دەبێت، هەڵدەچێت و 
تێدەپەڕێت هەتا دەگاتە گەردن، 
لێککشانی باڵەکانی پڕ بە پانتایی خاکەکەتە، 
ئەی ئیمانوێل!» 
 9 ئەی گەلینە، گەلەکۆمە بکەن و بشکێنەوە! 
ئەی هەموو خاکە دوورەکانی جیهان، گوێ بگرن: 
خۆتان توند بکەن و بشکێنەوە! 
خۆتان توند بکەن و بشکێنەوە! 
 10 ڕاوێژ بکەن، پووچ دەبێت، 
قسە بکەن، سەرناگرێت، 
چونکە خودا لەگەڵمانە.* عیبری: ئیمانوێل. بڕوانە 7:14 و مەتا 1:23. 
 11 یەزدان بەم جۆرەی پێ فەرمووم، کە دەستی گرتم و ئاگاداری کردمەوە بە ڕێگای ئەم گەلەدا نەڕۆم: 
 12 «مەڵێ ”پیلانگێڕییە!“ 
بە هەموو ئەوەی ئەم گەلە پێی دەڵێت پیلانگێڕی، 
مەترسە لەوەی کە ئەوان لێی دەترسن، 
مەتۆقە. 
 13 تەنها یەزدانی سوپاسالار بە پیرۆز دابنێ و 
دەبێ لەو بترسی، 
لەو بتۆقی. 
 14 ئەو دەبێتە پیرۆزگا، 
بەڵام بۆ هەردوو بنەماڵەکەی ئیسرائیل 
دەبێتە بەردێک بۆ کۆسپ، 
تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە. 
بۆ دانیشتووانی ئۆرشەلیم 
دەبێت بە تەڵە و داو. 
 15 زۆر کەس ساتمەی لێ دەکەن و دەکەون، 
دەکەون و تێکدەشکێن، 
بە داوەوە دەبن و دەگیرێن.» 
 16 ئەم شایەتییە بۆ ئاگادارکردنەوە بپێچەوە، 
فێرکردنەکە بە قوتابییەکانم مۆر بکە. 
 17 چاوەڕێی یەزدان دەکەم، 
ئەو کە ڕووی خۆی لە بنەماڵەی یاقوب شاردووەتەوە، 
من پشت بەو دەبەستم. 
 18 ئەوەتا خۆم و ئەو منداڵانەی کە یەزدان پێیداوم، لەناو ئیسرائیلدا وەک نیشانە و هێمای یەزدانی سوپاسالارین کە لە کێوی سییۆن نیشتەجێیە. 
تاریکی دەبێتە ڕووناکی 
 19 کە پێتان دەڵێن: «”پرسیار لە نێوانگرەکان† نێوانگرەکان: لێرە بەو واتایە دێت، ئەو کەسانە کە گوایە هۆی پەیوەندی ڕێکخەرن لەنێوان خەڵکی مردوو و زیندوودا. و ڕۆح ئامادەکاران‡ ڕۆح ئامادەکاران: بەو کەسانە دەگوترێت کە ڕۆح ئامادە دەکەن. بڕوانە یەکەم ساموئێل 28:3؛ 8–9. بکەن کە ورتەورت و چپەچپیانە،“ پێیان بڵێ: ”ئەی گەل، لە خوداکەتان بپرسن. ئایا لە پێناو زیندووان پرسیار لە مردووان دەکەن؟“  20 بەرەو فێرکردنەکە و بەرەو شایەتییەکە! ئەگەر وەک ئەم قسەیە نەکەن، گزنگی بەیانییان نابێت.  21 بە سەختی و برسیێتییەوە پێیدا تێدەپەڕن، کاتێک برسی دەبن و قینیان هەڵدەستێت نەفرەت لە پاشای خۆیان و خودای خۆیان دەکەن و سەر هەڵدەبڕن.  22 ئینجا تەماشای زەوی دەکەن، ناخۆشی و تاریکی و ڕەشی دەبینن، فڕێدەدرێنە ناو تەنگانە و سێبەری مەرگ.» 
*8:1 مەهێر شالال حاش بەز: واتە خێرا بۆ تاڵانکردن.
†8:3 مەبەست لە ژنەکەی خۆیەتی کە ئەویش پێغەمبەر بووە.
‡8:6 شیلۆوەح: هەمان ئاوی سیلوامە. بڕوانە نەحەمیا 3:15 و یۆحەنا 9:7.
§8:7 واتە ڕووباری فورات.
*8:10 عیبری: ئیمانوێل. بڕوانە 7:14 و مەتا 1:23.
†8:19 نێوانگرەکان: لێرە بەو واتایە دێت، ئەو کەسانە کە گوایە هۆی پەیوەندی ڕێکخەرن لەنێوان خەڵکی مردوو و زیندوودا.
‡8:19 ڕۆح ئامادەکاران: بەو کەسانە دەگوترێت کە ڕۆح ئامادە دەکەن. بڕوانە یەکەم ساموئێل 28:3؛ 8–9.