4
 1 لەو ڕۆژەدا حەوت ژن یەک پیاو دەگرن و 
دەڵێن: «نانی خۆمان دەخۆین و 
بەرگی خۆمان لەبەر دەکەین، 
تەنها ڕێگا بدە با بە ناوی تۆوە بانگ بکرێین. 
ڕیسواییەکەمان ڕاماڵە!» 
لقی یەزدان 
 2 لەو ڕۆژەدا لقی یەزدان* لقی یەزدان: نازناوە بۆ مەسیح کە لە نەوەی داودە. دەبێتە جوانی و شکۆ، بەروبوومی زەویش دەبێتە شانازی و قەشەنگی بۆ دەربازبووانی ئیسرائیل.  3 جا ئەوەی لە سییۆن ماوەتەوە و ئەوەی لە ئۆرشەلیم بەجێماوە، پێی دەگوترێت، پیرۆز، هەموو ئەوانەی کە خودا بۆ مانەوە لە ژیان لە ئۆرشەلیم هەڵیبژاردوون.  4 پەروەردگار پیسیی کچانی سییۆن دەشوات؛ بە ڕۆحی حوکمدان و سووتان خوێنەکانی نێو ئۆرشەلیم پاک دەکاتەوە.  5 ئینجا یەزدان لەسەر هەموو شوێنێکی کێوی سییۆن و لەسەر ئەوانەی لەوێ کۆدەبوونەوە، بە ڕۆژ هەور و بە شەو دووکەڵ و پڕشنگی ئاگری بڵێسەدار بەدی دەهێنێت، لەسەر هەموو شکۆیەک کەپر دەبێت.  6 بە ڕۆژ لەبەر گەرما دەبێت بە چادر بۆ سێبەر و لە لافاو و بارانیش دەبێت بە داڵدە و پەناگا.