زەبووری 82
زەبوورێکی ئاساف. 
 1 خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە، 
لەنێو خوداوەندەکان* ڕەنگە مەبەست لە بوونەوەرە ئاسمانییەکان (فریشتەکان) بێت، یان ئەوانەی پەیام و فەرمانەکانی خودایان بۆ دێت و جێبەجێی دەکەن. بڕوانە 82:6و بەراوردی بکە لەگەڵ یۆحەنا 10:34-36. دادوەری دەکات. 
 2 «هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن، 
لایەنگری بەدکاران دەکەن؟† لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە. 
 3 بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن، 
دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن. 
 4 فریای لاواز و نەداران بکەون، 
لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن. 
 5 «نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن، 
هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن. 
 6 «من گوتم: ”ئێوە ’خوداوەندەکان‘ن، 
هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن.“ 
 7 بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن، 
وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.» 
 8 خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە، 
چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن. 
*زەبووری 82:1 ڕەنگە مەبەست لە بوونەوەرە ئاسمانییەکان (فریشتەکان) بێت، یان ئەوانەی پەیام و فەرمانەکانی خودایان بۆ دێت و جێبەجێی دەکەن. بڕوانە 82:6و بەراوردی بکە لەگەڵ یۆحەنا 10:34-36.
†زەبووری 82:2 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.